
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەر، شانۆی "هاواری کەرەفتوو" له دەرهێنانی "ئەمیر
زارع زادە" له هۆڵی شانۆی فەرمانگەی ئیرشادی ئیسلامی سەقز نمایش درا و بڕیار وایه تا
رێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەر به شێوەی رۆژانه بەردەوام بێت.
ئەم نمایشە که له لایەن
گرووپی شانۆی "پەیوەند" ئامادە کرابوو و به زمانی کوردی چووه سەر شانۆ، چەندین تەوەر
و قۆناغی جیاوازی مێژووی سەقز و پەیوەندی نێوان ناوچەی مێژوویی سەقز و ئەشکەوتی
دێرینی کەرەفتووی ئەگێڕایەوە.
سکانسەکانی ئەم شانۆ باسی له گۆشەیەک له
رووداوەکانی مێژوویی ناوچەی سەقز وەک: شەڕی نێوان سکاکان و مادەکان تا سەرهەڵدان و
شۆڕشی خەڵکی سەقز له سەردەمی مەشرووتەی ئەکرد. هەروەها لەم شانۆدا تێکەڵاویی خەڵکی
ئەم ناوچه لەگەڵ ئەشکەوتی کەرەفتوو یەکێک له سەرەکیترین تەوەرەکانی باسکراو له
قۆناغه جیاوازەکانی مێژووی دەڤەرەکەدا بوو و له بەشێکی شانۆکەشدا باس له رۆڵی ئاگر و
نیشتمانپەروەریی دانیشتوانی ناوچەی سەقز کرابوو.
نظرات شما عزیزان: