
چوار راوچی ناوچه‌ی سه‌قز به شێوه‌یه‌كی سامناك و دڕندانه ئاژه‌ڵێكی وه‌حشی راو
ئه‌كه‌ن و لاشه‌كه‌ی پارچه پارچه ئه‌كه‌ن.
چه‌ند رۆژ پێش ئێستا
٤ راوچی ناوچه‌ی سه‌قز كه به ئۆتۆمبیلێكی جۆری "نه‌یسان پاتڕۆڵ" و به مه‌به‌ستی
راوكردنی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان روویان له گوندی "تاوه قڕان" كردبوو، له نزیك
كانییه‌ك كه له خوار ئه‌م گونده‌وه هه‌ڵكه‌وتووه ڕێوییه‌ك راو ده‌كه‌ن و
دواتر به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه و نامرۆڤانه رێویه‌كه كه‌وڵ ئه‌كه‌ن و پاش
خواردنی گۆشته‌كه‌ی! ئاسه‌واری لاشه‌ی رێویه‌كه له شوێنی رووداوه‌كه
به‌جێده‌هێڵن.
ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه له حاڵێكدا رووئه‌دات كه له‌م
ساڵانه‌ی دواییدا كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له چالاكانی ژینگه‌پارێز و داكۆكیكه‌ر له
مافی ئاژه‌ڵان، به مه‌به‌ستی وشیاركردنه‌وه‌ی گوندنشینان و هاووڵاتیانی ناوچه‌ی
سه‌قز، له گوند و دێهاته‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا سه‌رقاڵی رێنوێنی و چالاكیی
جۆراوجۆری تایبه‌ت به‌م بواره‌ن و ته‌نانه‌ت له زستانی ئه‌مساڵدا خۆراك و
خواردنی تایبه‌ت به ئاژه‌ڵه وه‌حشی و كێوییه‌كانیان له هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی
بڵاو كردوه‌ته‌وه.
نظرات شما عزیزان: